وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌رێگریكردن له‌كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه به‌پێچه‌وانه‌وه.
به پێی هةواڵ ده‌ری ئه‌هلی به‌یت.ع.ابنا:وه‌زاره‌ته‌كه لهگشتاندنێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت "ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه و به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرێت له‌گواستنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رهه‌مێكی نه‌وتی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه به‌پێچه‌وانه‌وه تاكاتێكی نادیار".
لهههمانگشتاندندا، وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداریداوه به كۆمپانیاكان له سه‌رپێچیكردن له‌و بڕیاره.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوشوێنانهدایه كه ئه‌و وڵاته گرتویه‌تییه‌به‌ر، دژی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه.
رۆژی 25 ی ئه‌م مانگه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی و داوای به‌غداو زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن، له‌كۆی چوار ملیۆن و 581 هه‌زارو 255 كه‌س كه مافی به‌شداریكردنیان هه‌بوو له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سێ ملیۆن و 305 هه‌زارو 925 كه‌س به‌شداریان له‌پڕۆسه‌كه‌دا كرد، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 72.16.
له‌و رێژه‌یه، دوو ملیۆن و 861 هه‌زارو 471 كه‌س به‌به‌ڵێ ده‌نگیانداوه كه ده‌كاته له‌سه‌دا 92.73. هه‌روه‌ها 224 هه‌زارو 468 كه‌س به‌نه‌خێر ده‌نگیانداوه، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 7.27.
٢٩ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٦:٢٩
News ID: 857233
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ بڕیاریدا به‌رێگریكردن له‌كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه به‌پێچه‌وانه‌وه