١ حوزەیران ٢٠١٧ - ٢٠:٣٥
زانایان ڕۆشتن بۆ ماڵی شێخ عیسی قاسم و دیداریان نوێ کردەوە

"سید عبدالله الغریفی"، "شیخ محمد صنقور" و "شیخ محمد صالح الربیعی"لەگەڵ لە ماڵەکەی دا دیداریان کرد .

"سید عبدالله الغریفی"، "شیخ محمد صنقور" و "شیخ محمد صالح الربیعی"لەگەڵ لە ماڵەکەی دا دیداریان کرد .


به پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ ڕۆژنامەی الوسطی بەحرەین بە نەقڵ لە هەواڵدەریەکی ئاگادارەوە هەواڵی داوەکە سێ نەفەر لە زانایانی بەحرەین لەگەڵ شێخ عیسی قاسم لە ماڵەکەی دا لە ناوچەی الدراز دیداریان کردوە .

ئەم ڕۆژنامەیە بڵاوی کردەوە کە "سید عبدالله الغریفی"، "شیخ محمد صنقور" و "شیخ محمد صالح الربیعی" ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمە لەگەڵ شێخ عیسی قاسم لە ماڵەکەی دا دیداریان کردوە.

هۆی ئەد دیدارە زیاتر بۆ ئەوە بوە کە هەواڵ لە سەلامەتی ئەو زانایە بگرن، ئەو زانا ناودارە لەکاتی گفت و گۆ کانیان دا سەلامەتی جێگیر بوە و لە ڕوی جسمیەوە باشە.

چاوپێکەوتنی زانایانی بەحرەین لەگەڵ ئایەتواللە عیسی قاسم نیو ساعەت درێژەی خایاند ئەم چاوپێکەوتنە بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ ڕژێمی ئالی خەلیفە بوە.

ئەمەیەکەمین چاوپێکەوتن لەگەڵ ئایەتواللە عیسی قاسم بوە دوای هێرشی وەحشیانەی هێزە ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سەر ماڵی ئەم زانا بەناو بانگە بەحرەینە بوو.

"طارق الحسن" مدیری دەزگای ئەمنیەتی بەحرەین هەفتەی ڕابردوو گوتبوی هیچ بەرنامەیەکمان بۆ حسری شێخ لە ماڵەکە خۆی دا نییە . 

شایانی باسە هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە سێ شەمە بە هێرش کردنە سەر لایەنگرانی ئاشتی خوازی شێخ عیسی لە دەوری ماڵەکەی شێخ عیسی قاسم دا پێنج کەسیان شەهید کرد و زیاتر لە سەد کەسیان بریندار کرد و 286کەسیان دەس بە سەر کرد.

ڕژێمی ئالی خەلیفە تەرمی پێنج شەهیدەکەی مودافعی ئایەتواللە عیسی قاسمی بە بێ ئاگادار کردنەوەی خێزانەکانیان و بە بێ هیچ مەراسمێک لە دو قەبرستان بە ناوانی "المحرق" و "الماحوز" ناشت.

.............