بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەەیت.ع.ابنا: دادگای ڕژێمی ئالی خەلیفە شێخ عیسی قاسمی بە یەک ساڵ بەند حوکم دا.
لەسەر ئەساسی ئەم هەواڵە شێخ عیسی قاسم حوکم بە داگیرکرانی سامان و سەروتی بە بڕی سێ میلیون دینار و غەرامە بە بڕی هەزار دینار حوکم درا.
هەروەها حوکمی بەندی ئایەتواللە عیسی قاسم بو سێ ساڵ تەعلیق کراوە.
دادگای ئەمنی ئالی خەلیفە فەرمانی داوە سامانی شێخ عیسی کە لە بانقەکانی ئەو وڵاتە دایە و هەروەها ماڵ و مڵکی دەستی بەسەردا بگیرێت .
شێخ عیسی کە ڕێبەری مەعنەوی شۆڕشی بەحرەین هەژمار دەکرێت، دوای دروست بونی حکومەت و وڵاتی بەحرەین لە ساڵی 1971لە نەجەفەوە بۆ ئەو وڵاتە گەڕایەوە و بە زۆربەی دەنگی خەڵک چوە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و تا کۆتایی ئە ئەنجومەنە بەشێک لە ئەو ئەنجومەنە بوە.
.............