رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ بەشداری پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و ،و ئەنجومەنی شاروگوندەكانی ئەو وڵاتەی كرد.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئێران روویان لەسندوقەكانی دەنگدان كرد بەمەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە،و ئەنجومەنی شاروگوندەكانی ئەو وڵاتە.
ئایەتواللە سەید عەلی خامنەیی رێبەری شۆرشی ئیسلامی ئێران لەكاتی دەنگداندا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و ئەنجوومەنی شاروگوندەكان لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەكرد، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی چارەنوسسازە، و لەهەمان كاتیشدا هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیش گرنگن.
ڕێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی داوای لەهاوڵاتیانی ئێرانی كردووە كە رێژەی بەشداریان لەهەڵبژاردنەكاندا بەزربكەنەوە، لەبەرئەوەی چارەنووسی وڵات بەدەستی تاكەكانی گەلەوە بەندە.