٢ ئایار ٢٠١٧ - ١١:٠٤
کۆریای باکور ئەمریکا تۆمەت بار دەکات کە هێرشی ئەتۆمی دەکاتە سەری

ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتە ئەمەریکای بەوە تۆمەتبارکرد کە نیازی هێرشی ئەتۆمی ئامانجداری هەیە بۆسەری.

لە کاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی کۆریای باکورەوە ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتە ئەمەریکای بەوە تۆمەتبارکرد کە نیازی هێرشی ئەتۆمی ئامانجداری هەیە بۆسەری.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی ئایار ئاژانسی دەوڵەتی کۆریای باکور لە بەیان نامەیەکدا سەبارەت بە مانۆڕە سەربازییەکەی ئەمەریکا لە نزیک وڵاتەکەی هۆشداریدایە ئەمەریکا ئەگەر بیەوێت هێرشی ئەتۆمی یان هەر هێرشێکی دیکە بکاتە سەری.

ئاژانسی فەرمی کۆریای باکور نوسیویەتی "ئیمپرالیستەکان وەک ئەمەریکا دەیانەوێت ڕەهایی بدەنە جەنگێکی ئەتۆمی، و ئەوان دەستیان بردووە بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی لە نزیک وڵاتەکەمان".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کۆریا ئامادەیە وەڵامی هەموو چەکی "ئیمپرالیستەکان بداتەوە" وەک ئەمەریکا و هاوکارانی.

ئەوە لەکاتێکدایە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، سیستمی دژە موشەکی تاد کە لە کۆریای باشور دایناوە، ئامادەیە بۆ کارکردن.

لە میدیاکانی جیهاندا بڵاوکراوەتەوە کە وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، سیستمە بەرگرییەکە لە ئێستادا ئامادەیە و توانای هەیە ڕێگە لە موشەکەکانی کۆریای باکور بگرێت و بەرگریش لە کۆریای باشور بکات.