حكومه‌تی عێراق به‌نیازه رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی ده‌ستگیركراوان له‌گه‌ڵ سعودیه كارا بكات، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه ناپاكییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به خوێنی شه‌هیدان.
به‌پێی هەواڵدەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعودیه دەڵێە ، سه‌ره‌تای مانگی داهاتو وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر زاملی وه‌زیری داد سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ی عێراق بۆ ریاز بۆ تاوتوێكردنی پرسی ده‌ستگیركراوانی سعودیه له گرتوخانه‌كانی عێراق و كاراكردنی رێككه‌وتنی ئاڵوگۆڕی ده‌ستگیركراوانه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌تیكرده‌وه پرۆژه‌یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات بۆ ئاڵوگۆڕكردنی ده‌ستگیركراوان له نێوان عێراق و سعودیه‌دا.
عه‌لی بوده‌یری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ئیسلاح له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕكردنی ده‌ستگیركراوان له‌گه‌ڵ سعودیه ناپاكییه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدانی عێراقدا.
وتیشی: ناكرێت تیرۆریستێكی سعودی كه ئۆتۆمبیلی ته‌قاندوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی بێتاوانی كوشتوه بگۆڕدرێته‌وه به ده‌ستگیركراوێكی عێراقی كه به قاچاغ ئاژه‌ڵی له سنوره‌وه ئاودیو كردووه.