ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی كاروكرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعشه‌وه, عیراق جگه له زیانێكی زۆری گیانیی, 37 تریلیۆن و 400 ملیار دیناریش زیانی به‌ركه‌وتوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: چه‌ند داتا‌و ئامارێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی حكومه‌تی عیراق به هۆی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان, له سه‌ره‌تای هاتنی تیرۆیستانی داعشه‌وه بۆ عیراق, 35 تریلیۆن و 700 ملیار دینار زیان به‌ر كه‌رتی حكومیی كه‌وتوه به هه‌موو ده‌زگاكانیه‌وه و تریلیۆنێك و 700 ملیار دیناریش زیان به‌ر ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان كه‌وتوه. به‌گشتیش عیراق 37 تریلیۆن و 400 ملیار دینار زیانی به‌ركه‌وتوه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره پارێزگاكانی ئه‌نبار و كه‌ركوك و سهلاَحهدین و دیاله و نه‌ینه‌وا له پێشه‌نگی ئه‌و پارێزگا‌و ناوچانه‌ن كه زیانی گه‌وره‌یان ده‌ره‌نجامی هاتن و كار‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعش به‌ركه‌وتوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه جگه له پارێزگای نه‌ینه‌وا, كه‌ركوك و ئه‌نبار و سهلاَحهدین و دیاله پێویستیان به بڕی چوار تریلیۆن و 500 ملیار دیناره بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان, تا ئێستاش هه‌ر یه‌ك له ئهمریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا و ژاپۆن و كه‌نه‌داو كوه‌یت و ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌ندا بڕی دوو ملیار و 300 ملیۆن دۆلاریان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق له دوای داعش ته‌رخانكردووه.
٥ ئازار ٢٠١٧ - ١٨:٥٨
News ID: 815859
به‌هۆی كاروكرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی داعشه‌وه, عیراق جگه له زیانێكی زۆری گیانیی, 37 تریلیۆن و 400 ملیار دیناریش زیانی به‌ركه‌وتوه.