ڕوانگه‌ی سوری بۆمافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، سوپای سوریا چونه‌ته ناو شاری ته‌دموری مێژوویی و شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ناوه‌ندی شاره‌كه ده‌ستی پێكردوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆمافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، سوپای سوریا چونه‌ته ناو شاری ته‌دموری مێژوویی و گه‌ڕه‌كێكیان له‌خۆرئاوای شاره‌كه كۆنترۆڵكردوه، له‌ئێستاشدا شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریا و چه‌كدارانی داعش له‌وشاره به‌رده‌وامه.
ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و پێشڕه‌ویه‌ی سوریا دوای بۆردومانێكی چڕی مۆڵگه‌كانی داعش هاتووه له‌و شاره.
هێرشی سوپای سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ته‌دموری مێژوویی كه به‌دووری 210 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری خۆرههلاَتی دیمه‌شق دوای ئه‌وه دێت، مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو گروپی تیرۆرستی داعش بۆ جاری دووه‌م شاره‌كه‌ی داگیركرده‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا توانی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكاته‌وه كه له‌ساڵی 2014وه له‌لایه‌ن ئهوگروپهوه داگیركرابوو.





.............