ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، پڕۆژه‌یه‌كی 29 خاڵیی بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕاگه‌یاند و تێیدا داوای گفتوگۆ و دانوستان و ئاشته‌وایی نیشتمانیی كرد.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: هاوكات ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویستیی گفتوگۆی جدی و كارایی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان كرده‌وه.
پڕۆژه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ دوای رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش:
1- سندوقێكی نێو ده‌وڵه‌تیی به‌سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان دابنرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتوه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه.
2-پێویستیی به‌په‌له گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكارییه پێویسته‌كان بۆ زیانلێكه‌وتوان و لێقه‌وماوان، له‌ناوچه كاره‌ساتباره‌كان له ڕێگه‌ی سوپاوه.
3- پێویسته به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، شانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان پێكهێنرێت، ئه‌ركی ڕه‌واندنه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بێت كه له ژێر ناوی تائیفیی و ڕه‌گه‌زییدا كراوه.
4-پێویسته به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ مانگی سور، لیژنه‌ی فریاگوزاریی عیراقیی پێكبهێنرێت و ئه‌ركی گه‌یشتن بێت به‌و ناوچانه‌ی كه به فیعلیی كاره‌ساتبارن و نا هه‌موارن.
5-پێویسته به ته‌نها سوپای عیراق و هێزه ئه‌منیه‌كان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ناوچه ئازادكراوه‌كان جێگیربكرێن و دۆسیه‌ی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه له ئه‌ستۆ بگرن.
6-گفتوگۆی جدیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی باشی هه‌بێ و سود و خزمه‌ت به عیراق و گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تییش بێت ئاساییه.
7-له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌وڵی جدیی و به‌رده‌وام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ده‌ستێوه‌ردانی توركیا له عیراق دابنرێت، ئه‌گه‌ر شكستیهێنا ئه‌وا ئه‌و دۆسیه‌یه به ڕێگای دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
8- به‌په‌له كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و انه‌ی له پرۆسه‌ی تێكشكاندنی تیرۆر و تیرۆریستان و پارێزگاریكردن له‌وڵات ڕۆڵیان هه‌بوه.
9- هه‌وڵی جدیی بدرێت حه‌شدی شه‌عبیی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان یه‌كبخرێن، له پێناوی ده‌زگاو هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌روه‌ریی و هێز و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.
10-بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی عیراق، پێوییسته حكومه‌ت داوا له ته‌واوی هێزه داگیركاره‌كان و هێزه دۆست و هاوڕێكانیش بكات له عیراق بچنه ده‌ره‌وه.
11-هه‌وڵ بدرێت دانوستانی جدیی بكرێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئاڵۆزیی و ناكۆكی نێوان پێكهاته‌و تائیفه‌كان و كه‌سایه‌تیی و ڕیش سپی و توێژه كۆمهلاَیهتیه ناسراوه‌كان ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ.
12-بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و ئاسایش و ئارامیی و سه‌روه‌ریی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، گفتوگۆی سیاسی جدیی و كارا‌و به ده‌ره‌نجام به‌رده‌وام بێت.
13- ده‌بێت ته‌نها سوپا و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور، سنوره‌كانی ولاَت بپارێزن.
14- بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانیی هاولاَتیان له ناوچه ئازادكراوه‌كان و ڕه‌واندنه‌وه‌ی فیكریی توندڕه‌ویی و مه‌ترسیی تائیفیی و دووبه‌ره‌كیی، چه‌ندین خولی ڕۆشنبیریی و په‌روه‌رده‌یی و زانستیی و كۆمهلاَیهتیی ڕێكبخرێت.
15-پێویسته هه‌نگاو به‌ره‌و ئاشته‌وایی نیشتمانیی بنرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌كه ته‌نها سیاسیه‌كان نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌مو توێژه كۆمهلاَیهتیهكانیش و پێكهاتهكات بگرێته‌وه و به‌عسییه‌كان تێیدا به‌شدار نه‌بن.
16-له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هێزانه‌ی له بهرنگاربونهوهدا ڕۆڵیان هه‌بوه، پێویست كار بكرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و پێدانی به ده‌وڵه‌ت، تا سه‌روه‌ریی و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بمێنێته‌وه.
17- پێویسته ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و پابه‌ند نه‌بوو پاكبكرێنه‌وه‌و یاسای توند دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بۆ سوپا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه.
18-پێویسته دادگای عیراقی به‌رپرسیارێتیی لێپرسینه‌وه و سزادانی ئه‌و كه‌سانه له ئه‌ستۆ بگرێت كه تێوه‌گلاون له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا.
19-پێویسته حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی داد پیاچونه‌وه بكه‌ن به دۆسیه‌ی ده‌ستگیركراوه بێ تاوانه‌كاندا و سزای تیرۆریستان و گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن، جیاوازیی له نێوان هیچ پێكهاته و تایهفهیهكدا نه‌كرێت.
20- باره‌گای گروپه چه‌كداره‌كان دابخرێت و بكرێنه دامه‌زراوه‌ی روناكبیریی و مه‌ده‌نیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆیی.
21- كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌جدیی هه‌موو كێشه و ململانێكان له ناوچه ئازادكراوه‌كان بڕه‌وێنرێته‌وه و ئه‌وانه‌ی هاوكاریی تیرۆر و تیرۆریستانیان كردووه دووربخرێنه‌وه.
22- ڕێگه خۆش بكرێت له‌به‌رده‌م كۆمپانیا بیانیی و وه‌به‌رهێنه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات ببوژێته‌وه به‌پشتبه‌ستن به یاساكانی وه‌به‌رهێنان.
23- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست وه‌رنه‌درێت له‌كاروباری وڵاتانی دراوسێدا، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیش له كاروباری ناوخۆی عیراقدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێڵی سوره.
24-وه‌فدێكی عه‌شایه‌ریی له ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه بچێت بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان و له‌و ناوچانه‌وه وه‌فدی عه‌شایه‌ریی سه‌ردانی ناوه‌ڕاست و باشور بكات، به‌مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی توندوتیژیی و چه‌سپاندنی گیانیی یه‌كتر قبوڵكردن.
25- به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی ڕۆحی نیشتمانیی له نێوان ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عیراقدا، پێویسته ڕاگه‌یاندنی نیشتمانیی ستراتیژیه‌تێكی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
26- پێویسته ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌وتنی موسڵ و كۆمه‌ڵكوژیی سپایكه‌ر ته‌واو بكرێت و پاشان ئاشكرا بكرێت بۆ ڕای گشتیی.
27- پێویسته حكومه‌ت به میكانیزمێك هه‌وڵی به به‌ڵگه‌نامه‌كردنی تاوانه‌كانی جه‌نگ بدات له ولاَتدا.
28-كاری جدیی بكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میشیان هه‌ڵبگیرێت.
29-پێشنیاز بكرێت بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا بۆ كاروباری كه‌مینه‌كان له عیراق.
٢٠ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:٥٧
News ID: 813010
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، پڕۆژه‌یه‌كی 29 خاڵیی بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕاگه‌یاند و تێیدا داوای گفتوگۆ و دانوستان و ئاشته‌وایی نیشتمانیی كرد.