٣ شوبات ٢٠١٧ - ١٦:٢٣

چەکدارەکانی داعش لە خۆرئاوای موسڵ پەرتەوازە بوون و توانای بەرگری کردنیان نەماوە

فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق دەڵێت: چەکدارەکانی داعش لە خۆرئاوای موسڵ پەرتەوازە بوون و توانای بەرگری کردنیان نەماوە.

رائید شاکر جەودەت فەرماندەی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: ھێزەکانیان لە باشووری موسڵ ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووەو چاوەڕێی سەعاتی سفرن بۆ ھێرشکردنە سەر تیرۆریستانی داعش لە خۆرئاوای ئەو شارە، وتیشی: چەکدارەکانی داعش بەتەواوەتی پەرتەوازە بون و توانای بەرگریی کردنیان نەماوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: ٢٤ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ئازادکردنەوەی تەواوی خۆرھەڵاتی موسڵی راگەیاندو داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد، ئامادەکارییەکان بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی خۆرئاوای ئەو شارە، دەستپێبکەن.

ھەر سەبارەت بە شکستەکانی داعش، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە کەرکوک رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیان لە باکووری خۆرئاوای کەرکوک بۆردومانکردووەو بەھۆیەوە شەش تیرۆریست کوژراون.