جۆن دۆریان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ، ئاماده‌یه.
جۆن دۆریان، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ، ئاماده‌كراوه، سه‌باره‌ت به واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش، دۆریان ئاشكرای كرد: حكومه‌تی عێراق ئه‌و واده‌یه دیاری ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد: پێشبینیكردن بۆ چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چونی شه‌ڕی خۆرئاوای موسڵ، ئاسان نییه، به‌لاَم له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی دڵنیان.
به وته‌ی جۆن دۆریان: هێرشی ئاسمانیی فڕۆكه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له خۆرئاوای موسڵ، به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، بڕی 25 ملیۆن دۆلاری وه‌ك خه‌ڵات ته‌رخان كردوه بۆ هه‌ر كه‌سێك، كه زانیاری له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌بوبه