٢٢ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٣٦
ئێران غازی سروشتی بۆ عێراق هەناردە دەکات

بەئامانجی کارپێکردنی وێستگە کارەباییەکان، لەچەند رۆژی داھاتوو ئێران دەست بەناردنی غازی سروشتی دەکات بۆ عێراق.

بەئامانجی کارپێکردنی وێستگە کارەباییەکان، لەچەند رۆژی داھاتوو ئێران دەست بەناردنی غازی سروشتی دەکات بۆ عێراق.

ئاژانسی ھەوڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی “بێژەن زەنگەنە” وەزیری نەوتی ئێران، رۆژی سێ شەممە حکومەتی تاران دەست دەکات بەناردنی غازی سروشتی بۆ عێراق. مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ ، ئێران و عێراق رێکەوتنێکیان بۆ ھەناردەکردنی ٢٥ بۆ ٤٠ ملیۆن مەتر سێ جا گازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق ئیمزاکرد، ئەوەش بۆ کارپێکردنی ئەو وێستگە کارەباییانەی بەغداد کە بەغازی سروشتی کار دەکەن.

پڕۆژەی ھەناردەکردنی غازی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دوای سەردانەکەی “بێژەن زەنگەنە” وەزیری نەوتی ئێران بۆ عێراق، پرۆژەی ناردنی غاز بۆ عێرق چوە بواری جێبەجێکردنەوە.