فه‌ڵه‌ستین بانگه‌واز بۆ ناڕه‌زایی دژی گواستنه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قودس ده‌كات
به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستین داوا ده‌كه‌ن، له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و كڵێساكانه‌وه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه‌مپینێكی به‌رفراوانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ڕێك بخرێت له‌دژی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.
محه‌مه‌د ئشتییه، ڕاوێژكاری مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، داوای كردوه له سه‌رجه‌م مزگه‌وت و كڵێساكانه‌وه، له پاكستانه‌وه بۆ تاران و له لوبنانیشه‌وه تا عومان، ناڕه‌زایی به‌رفراوان ده‌رببڕێت له دژی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.
داوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دوای ئه‌وه دێت، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوازێته‌وه.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، قودس به پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ده‌زانن كه له ساڵی 1967ه‌وه ئیسرائیل كۆنتڕۆڵی كردوه.
١١ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:٢٩
News ID: 804300
به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستین داوا ده‌كه‌ن، له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و كڵێساكانه‌وه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه‌مپینێكی به‌رفراوانی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ڕێك بخرێت له‌دژی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس.