كوژرانی پێنج كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی ترله فلۆریدا
هێرشبه‌ره‌كه‌ی فلۆریدا، پێشتر له عێراق بوه
پۆلیسی ئه‌مریكا، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی فۆرت لۆده‌ردیلی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌نجام دا‌و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و هه‌شت كه‌سی تریش برینداربوون..
به وته‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا: هێرشبه‌ره‌كه ناوی ئیستیبان سانتیاگۆیه و خه‌ڵكی ئانكۆرادجی ویلایه‌تی ئالاسكایه و دوای ده‌ستگیركردنی بۆ گرتوخانه‌ی برۆوراد، گوازراوه‌ته‌وه..
به وته‌ی پۆلیسی ئه‌مریكا: سانتیاگۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا له عیراق خزمه‌تی كردوه، به‌ڵام دواتر پله‌كه‌ی نزم كراوه‌ته‌وه‌و ساڵی رابردووش به‌هۆی لاوازییه‌وه له به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یدا، دووخراوه‌ته‌وه‌و به‌وته‌ی برایه‌كه‌یشی، سانتیاگۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی وه‌رگرتوه.
شه‌وی ڕابردوو، ئه‌و چه‌كداره له‌كاتی گه‌یشتنیدا به فڕۆكه‌خانه‌ی فۆرت لۆده‌ردیلی ویلایه‌تی فلۆریدا، ده‌ستڕێژی گولله‌ی له گه‌شتیارانی ناو فڕۆكه‌خانه كرد‌و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و هه‌شت كه‌سی تریش برینداربوون.



















