حه‌شدی شه‌عبی: تۆمه‌ته‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی
حه‌شدی شه‌عبی، تۆمه‌ته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، سكاڵا له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه تۆمار بكات.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌شاری به‌غداد سازی كرد، ڕایگه‌یاند: راپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و وتیشی: لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ بوونی به‌ڵگه، ڕاپۆرت بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌سه‌دی، ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی به درۆ وه‌سف كرد‌و داواشی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكات.
پێشتر ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا، داوای له‌و وڵاتانه كرد كه چه‌ك ده‌ده‌نه عێراق، ڕێكاری توند تر بگرنه به‌ر له گواستنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ده‌ست ئه‌و هێزانه‌ی تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حه‌شدی شه‌عبی.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، حه‌شدی شه‌عبی، به له‌سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ئه‌شكه‌نجه‌دان و ڕفاندنی هاوڵاتییان تۆمه‌تباركردبوو.
٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٤٤
News ID: 803007
حه‌شدی شه‌عبی، تۆمه‌ته‌كانی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، سكاڵا له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه تۆمار بكات.