زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیزمیر
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری ئیزمیری توركیا، كوژران و برینداربوونی، 12 كه‌سی لێكه‌وته‌وه، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، پێكدادان له‌نێوان سێ هێرشبه‌ر و هێزه‌كانی پۆلیسدا ڕوویداو دوان له هێرشبه‌ره‌كان كوژران.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: پارێزگاری ئیزمیر، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و شاره، ڕوویداوه‌و له ئاكامدا، 2 كه‌س كه یه‌كێكیان پۆلیس و ئه‌وی تریان كارمه‌ندی دادگاكه بوه، كوژراون و 10ی تریش بریندار بوون.
حه‌سه‌ن كاره‌داغ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیزمیر به ئێن تی ڤی توركیای راگه‌یاندوه، دۆخی ته‌ندروستیی یه‌كێك له برینداره‌كان، زۆر سه‌خته.
هه‌ر له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، پێكدادان له نێوان سێ هیرشبه‌ر و پۆلیسدا، ڕوویداوه‌و له ئاكامدا، دوو له هێرشبه‌ره‌كان كوژراون‌و به‌پێی راگه‌یاندنی ڕه‌سمیی توركیا: پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای هێرشبه‌ری سێیه‌مدا.
٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٤٣
News ID: 803006