موسڵ: له موسڵ هێزه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌رگه‌ڕه‌كی وه‌حده
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا له هه‌مان ناوچه 7 سه‌ربازی عێراق كوژران.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له موسڵ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی عێراق كه پێكهاتوون له دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و فیرقه‌ی 9ی سوپای عێراق، به پشتیوانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ستیان به پێشڕه‌ویی كردوه به ئاراسته‌ی گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌و چه‌كدارانی گروپی داعش ڕووی داوه.
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له زاری ئه‌فسه‌رێكی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌واوه بلاَوی كردوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له گه‌ڕه‌كی وه‌حده 7 سه‌ربازی سوپای عێراق كوژران.
به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی عێراق له موسڵ له‌كاتێكدایه، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه قۆناغی دوه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره ده‌ستی پێ كردوه.
٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٤:٥٣
News ID: 802710
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشدا له هه‌مان ناوچه 7 سه‌ربازی عێراق كوژران.