قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی خۆرھەڵاتی موسڵ دەستیپێکرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی بەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ دەستیپێکرد.
عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لەسەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووەو ھێزەکانیشیان بە ئاراستەی گەڕەکی قودس پێشڕەوی دەکەن.
وتیشی، ھاوکات لەگەڵ جموجوڵەکانی ھێزەکانی دژە تیرۆر، یەکە سەربازییەکانی دیکەش لە میحوەرەکانی باکور و باشووری خۆرھەڵاتی موسڵ ھێرشیان دەستپێکردووە.
٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٤٤
News ID: 801577
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی بەری خۆرھەڵاتی شاری موسڵ دەستیپێکرد.