مه‌هدی كه‌ڕوبی له پارته‌كه‌ی واز ده‌هێنێت
مه‌هدی كه‌ڕوبی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له ژێر نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێدایه وازهێنانی له پارته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕۆژنامه‌ی شه‌رقی ئێران بڵاوی كردوه‌ته‌وه، كه‌ڕوبی ڕیفۆرمخوازی ته‌مه‌ن 79 ساڵ، له‌نامه‌یه‌كدا بۆ پارته‌كه‌ی ڕایگه‌یاندوه"به‌وه‌ی كه نازانێت چه‌ند ساڵی تر له ژێر نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێدا ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌و دۆخه كه‌ی كۆتایی دێت، له‌و روانگه‌یه‌وه نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له پارته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌نامه‌كه‌ی كه‌ڕوبیدا، هاتوه، ئامانج له ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی پاراستنی یه‌كڕیزی پارته‌كه‌یه‌تی و داوای كردوه، پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گروپ و بزووتنه‌وه ڕیفۆرمخوازه‌كان هاوپه‌یمانی پێك بهێنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
له‌دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2009 كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جاری دوه‌م بوه‌وه به سه‌رۆكی وڵات و خۆپیشاندانی به‌رفراوان، مه‌هدی كه‌ڕوبی و میر حسێن موسه‌وی، سه‌ركرده‌ی ڕیفۆڕمخوازه‌كانی ئێران ده‌ستگیر كران و دواتر خرانه ژێر نیشته‌جێكردنی زۆره ملێوه.
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٨:٠٨
News ID: 801377
مه‌هدی كه‌ڕوبی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له ژێر نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێدایه وازهێنانی له پارته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.