حه‌سه‌ن زیره‌ک
کاریگه‌ری ڕادیۆ به‌غدا له سه‌ر سیاسه‌ته کوردییه‌کان له ئێران:
شۆڕشی عێراق وه‌ک شۆڕشی کورد و عه‌ره‌ب ناو ده‌برا و حکومه‌تیش وه‌ک حکومه‌تی کورد و عه‌ره‌ب پێناسه کرا. ڕادیۆ کوردی به‌غدا پاش ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌کی زۆری دژ به ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران ده‌ستپێکرد و له‌وه‌ی که کورده‌کانی ئێران خاوه‌ن هیچ مافێکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون ئیدانه‌ی ڕژێمی ئه‌و کاته‌ی ده‌کرد.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش له‌و کاته‌دا دامه‌زراندنی ڕادیۆ کوردی له تاران و کرماشان و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌نامه‌ی کوردستان له تاران و ژماره‌یه‌ک هه‌نگاوی دیکه له بێ کاریگه‌رکردنی هه‌وڵه‌کانی ڕادیۆ کوردی به‌غدا بوو.
له تاران برایانی موفتی زاده، سدیق و عه‌بدولڕه‌حمان له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕادیۆیه بوون که برازاکه‌ی خۆیی به ناوی ئه‌حمه‌د موفتی زاده به مه‌به‌ستی هاوکاری بانگهێشت کرد و ئه‌ویش حه‌سه‌ن زیره‌کی له گه‌ڵ خۆی هێنا و به‌ره‌و تاران به‌ڕێ که‌وتن.
ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک له تاران و له ڕادیۆ کوردی ئه‌و شاره بوو به هۆی خۆشحاڵی کاربه‌ده‌ستانی ڕادیۆکه و به‌مه‌ش ناوبراو به فه‌رمی له ڕادیۆ تاران وه‌رگیرا و ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
به‌ڵێننامه‌ی به‌رواری 12ی گه‌لاوێژی ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی محه‌ممه‌د که‌یهان له به‌رپرسانی نه‌ناسراوی دامه‌زرێنه‌ری ڕادیۆ کوردی تاران سه‌باره‌ت به پێدانی مووچه‌ی مانگانه‌ی 12 هه‌زار ڕیاڵ به حه‌سه‌ن زیره‌ک پیشانده‌ری وه‌رگیران و ده‌سپێکی هاوکاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بوو که له ئاکامدا ئه‌حمه‌د موفتی زاده‌ش وێڕای په‌سه‌ندکردنی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه، واژۆکه‌ی که‌یهانی پشتڕاست کردووه‌ته‌وه.
شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی کوردی تاران له ده‌سپێکی نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه، به‌ڵام گرنگی به‌شداربوونی حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌و ڕادیۆیه له ئاستێک‌دا بووه که هه‌ر له مانگی گه‌لاوێژه‌وه به پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه مووچه‌ی 12 هه‌زار ڕیاڵیی پێدراوه و به‌ده‌ر له‌مه‌ش به پێی نامه‌ی ژماره 2961/5913 به‌رواری 20ی خه‌رمانانی ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی بڕی 4800 ڕیاڵی بۆ دابین کراوه، ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر 6 به‌رنامه‌ی که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی مۆسیقاوه بووه.
به‌م پێیه‌ش مانگانه به گشتی بڕی 16 هه‌زار و 800 ڕیاڵ مووچه به حه‌سه‌ن زیره‌ک دراوه و ئه‌گه‌ر به‌م خاڵه‌ش گرنگی بده‌ین که له‌و سهردمههدا به پێی بڕیارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بڵاوکردنه‌وه و ڕادیۆ، ئه‌نجومه‌نی مۆسیقا به هونه‌رمه‌نده گه‌وره و به‌ناوبانگه‌کان که له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه په‌سه‌ند ده‌کران ته‌نیا 10 هه‌زار ڕیاڵ مووچه ده‌درا، ئه‌و مووچه‌یه که به حه‌سه‌ن زیره‌ک ده‌درا گرنگی کار و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده کورده‌ی پیشان ده‌دا و له لایه‌کی دیکه‌وه که‌مته‌رخه‌می ئه‌نجومه‌نی مۆسیقا و ڕه‌نگه که‌سانێکی دیکه‌ی ئاشکرا کردووه که بایه‌خی کاره‌که‌یان بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک 800 ڕیاڵ دانابوو. پێده‌چێت ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ک به زمانێکی دیکه گۆڕانی ده‌گووت ئه‌نجومه‌ن مووچه‌یه‌ک زیاتری بۆ ئه‌و ته‌رخان ده‌کرد؟!
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٣
News ID: 800257
کاریگه‌ری ڕادیۆ به‌غدا له سه‌ر سیاسه‌ته کوردییه‌کان له ئێران