“عەلی شمخانی” سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ ئەوەی بارەگایەکی سەربازیی ھاوبەش لەگەڵ روسیا لەسوریا دابمەزرێنێت.”شمخانی”بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو ناوچەیە بکات لەسوریا کە بارەگای سەربازییە ھاوبەشی تیا بونیاد دەنرێت، ئەوەی ئاشکراکردووە کە بارەگاکە لەسەر شێوازی نوێ دادەمەزرێنن و ئەو پڕۆژەیەش لەکاتی سەردانی نوێنەری”ڤلادیمیر پوتن”ی سەرۆکی روسیا بۆ تاران گەڵاڵە بووە.سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران جەختیکردەوە کە لەگەڵ چەند وڵاتێکی ھاوپەیمان رێکەوتون بۆ ئەوەی لەرووی سەربازی و سیاسیەوە ھەوڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بدەن لەناوچەکەدا بەتایبەت لەسوریا کە لەئێستادا لە رەوشێکی خراپدایە. ئەمەلەکاتێکدایە ھەریەک لەمۆسکۆ و تاران ڕۆڵێکی کاریگەریان ھەیە لەرووبەرووبوونەی تیرۆر و ھەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا، وڵاتانی خۆرئاواش جەختیان کردۆتەوە لەوەی بەبێ روسیا و ئێران ھەرھەنگاوێک بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بنرێت شکست دەھێنێت.
٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ٢٠:٠٧
News ID: 800102
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ ئەوەی بارەگایەکی سەربازیی ھاوبەش لەگەڵ روسیا لەسوریا دابمەزرێنێت