باڵیۆزی روسیا لە تورکیا لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێدەکرێت دوای ئەوەی بەسەختی بریندار دەبێت گیان لەدەست دەدات.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،”ئەندرییە کارلۆڤ” باڵیۆزی روسیا لەتورکیا لە پێشانگایەکی ھونەریدا لەئەنقەرە، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: لەکاتی تەقەکردن لە باڵیۆزی روسیا لە تورکیا سێ کەسی تر لەناو پێشانگا ھونەرییەکەدا لە ئەنقەرە برینداربوون، ئەوەش ئاشکراکراوە کە ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە، رایگەیاندووە ئەو کردەوەیەی لە تۆڵەی ئەو رەوشەیە کە ئێستا لە حەلەب روودەدات.


