چوار فراكسیۆنی كورد له بهغدا له راگهیاندراوێكدا وهڵامی حكومهتی ههرێم دهدهنهوه
چوار فراكسیۆنی كورد له بهغدا له راگهیاندراوێكدا وهڵامی بانگهێشتنامهكهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كۆبوونهوه لهسهر پڕۆژه یاسای بودجه دهداتهوه تیایدا داوا دهكهن، پێویسته كاتی كۆبوونهوهكه دوا بخرێت.
له راگهیاندراوهكهیاندا، ئهو چوار فراكسیۆنی رایدهگهیهنن، کە دەبوو زۆر زووتر حکومەت خەمخۆرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی یاسایی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەی پێشمەرگە وەفد بنێرێتە بەغدا و لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە، بەڵام کە ئەم هەنگاوەی نەنا و ئێستاش کە داوایکردووە کۆببینەوە، بەڕای ئێمە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە پێویستە بە ماوەیەکی گونجاو بەر لەکاتی ئەنجامدانی، فراکسیۆنەکان ئاگاداربکرێنەوە و بە هاوبەشی ئەجێنداکەی دابنرێت و کاتی پێویست بۆ پەرلەماتاران تەرخان بکرێت کە وردەکاریەکانی یاسای بودجەو بەتایبەت پشکی هەریم بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم روونبکەنەوە.
ههروهها رایدهگهیهنن، بۆیە بە پێویست دەزانین کاتەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت، کە لانیکەم هەفتەیەک لەبەردەم فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکانمان دا بێت، بۆئەوەی بە وردی لەجەدوای کۆبوونەوەکە و ئەجێندا و ئامانجەکەی بکۆڵینەوە و دواتر بڕیارێکی پێویستی لەوبارەیەوە بدەین کە لەبەرژەوەندی جێبەجێکردنی یاساکە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.
دهقی راگهیاندراوهكه:
راگەیانراوێک لەچوار فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە
لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکردووە سبەی چوارشەممە (۱۲/۱٤) سەبارەت بە یاسای بودجەی فیدرالی ساڵی (۲٠۱۷)ی عیراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بیکات، ئێمە وەک ئەو چوار فراکسیۆنە کوردستانییەی لەخوارەوە ئیمزامان کردووە و بە هاودەنگی کارمان بۆ بەشە بودجەی هەرێم و مووچەی پێشمەرگە لەناو یاساکەدا کرد و دەنگمان پێیدا، رایدەگەیەنین کە دەبوو زۆر زووتر حکومەت خەمخۆرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی یاسایی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەی پێشمەرگە وەفد بنێرێتە بەغدا و لەگەڵ نوێنەرانی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە، بەڵام کە ئەم هەنگاوەی نەنا و ئێستاش کە داوایکردووە کۆببینەوە، بەڕای ئێمە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە پێویستە بە ماوەیەکی گونجاو بەر لەکاتی ئەنجامدانی، فراکسیۆنەکان ئاگاداربکرێنەوە و بە هاوبەشی ئەجێنداکەی دابنرێت و کاتی پێویست بۆ پەرلەماتاران تەرخان بکرێت کە وردەکاریەکانی یاسای بودجەو بەتایبەت پشکی هەریم بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم روونبکەنەوە. بۆیە بە پێویست دەزانین کاتەکەی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت، کە لانیکەم هەفتەیەک لەبەردەم فراکسیۆنەکان و لایەنە سیاسییەکانمان دا بێت، بۆئەوەی بە وردی لەجەدوای کۆبوونەوەکە و ئەجێندا و ئامانجەکەی بکۆڵینەوە و دواتر بڕیارێکی پێویستی لەوبارەیەوە بدەین کە لەبەرژەوەندی جێبەجێکردنی یاساکە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت.
فراكسیۆنی یهكێتی
فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یهكگرتوو
فراكسیۆنی كۆمهڵ
١٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٢٢
News ID: 797966
چوار فراكسیۆنی كورد له بهغدا له راگهیاندراوێكدا وهڵامی بانگهێشتنامهكهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ كۆبوونهوه لهسهر پڕۆژه یاسای بودجه دهداتهوه تیایدا داوا دهكهن، پێویسته كاتی كۆبوونهوهكه دوا بخرێت.