به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : راگەیاندراوێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمانگی رابردوودا زیاتر لە ٤ ھەزار کەس لە عێراقدا کوژراون و برینداربوون.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، “یۆنامی”، ئامارێکی نوێی سەبارەت بە قوربانییانی توندوتیژیی و پەلامارە تیرۆریستییەکان لە عێراقدا بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژە بەوەدراوە: لە مانگی رابردووداو، بەھۆی تەقینەوەو پەلامارە تیرۆریستییەکان، ٢٨٨٥ کەس لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتەدا کوژراون و ١٣٨٠ی تریش بریندار بوون.
بەپێی راگەیاندراوەکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، زۆرترین قوربانییەکان لە شاری بەغداد بووە، بەجۆرێک، لەو مانگەدا، ١٥٢ ھاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکانی پایتەحت کوژراون و ٥٨١ی تریش بریندار بوون.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیاندراوەکەدا داواشی لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە، رێوشوێنی ئەمنیی توندتر لەسەرجەم ناوچەکانی ئەو وڵاتە، بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بگرنەبەر.
لەلایەن خۆشییەوە، یان کۆبیچ سەرۆکی تیمی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، رایگەیاند: ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تەئکیدیان کردۆتەوە لەوەی لەکاتی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری موسڵدا کار بۆ پاراستن و ھاوکاری کردنی ھاوڵاتیانی شارەکە بکەن، لە ھەمان کاتدا داواشی لە حکومەتی بەغداد کرد، رێوشوێنی بەپەلە بۆ ھاوکاری کردنی ئاوارەکانی شاری موسڵ بگرێتەبەر.
پێشتر، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦دا رایگەیاندبوو: بەھۆی توندوتیژیی و پەلامارە تیرۆریستییەکان لە عێراقدا، ٣١٥٠ کەس لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا کوژراون و برینداربوون و بەھەمان شێوە، زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە شاری بەغداد بووە.
٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٣:٢٤
News ID: 795552
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :راگەیاندراوێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمانگی رابردوودا زیاتر لە ٤ ھەزار کەس لە عێراقدا کوژراون و برینداربوون.