٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:٣٣

ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ حزبه‌كه‌یدا كه‌ له‌ شاری‌ هایدلبێرگ سازكرا، داواكاریی‌ منداڵێكی‌ په‌نابه‌ری‌ ئه‌فغانی‌، جێبه‌جێ ده‌كات.


ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ حزبه‌كه‌یدا كه‌ له‌ شاری‌ هایدلبێرگ سازكرا، داواكاریی‌ منداڵێكی‌ په‌نابه‌ری‌ ئه‌فغانی‌، جێبه‌جێ ده‌كات.

له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌و منداڵه‌ كه‌ به‌ ئیدریس خۆی‌ ده‌ناسێنێت و له‌گه‌ڵ باوكیدا ئاماده‌ی‌ كۆنگره‌كه‌ بوه‌، داوا له‌ ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌كات، ته‌وقه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌ویش له‌ شوێنی‌ قسه‌كردنی‌ دێته‌ خواره‌وه‌و داواكارییه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

ئیدریس: زۆر سوپاس به‌ڕێز مێركڵ زۆر خۆشحاڵم
مێركڵ؛ ده‌تویست بڵێیت زۆر خۆشحاڵیت؟
ئیدریس : به‌ڵێ‌
مێركڵ: به‌ راستی‌ باش فێری‌ ئه‌ڵمانی بویت؟
ئیدریس: به‌ڵێ‌
مێركڵ:  هه‌ندێكجار به‌ ئه‌ڵمانیی‌ قسه‌ده‌كه‌یت؟
ئیدریس: ته‌نها له‌گه‌ڵ باوكمدا قسه‌ی‌ پێده‌كه‌م
مێركڵ: ته‌نیا له‌گه‌ڵ باوكتدا به‌ ئه‌ڵمانی قسه‌ ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ زۆر باشه‌، دایكت لێره‌یه‌؟
ئیدریس: نه‌خێر
مێركڵ:  به‌رده‌وام به‌ له‌ قسه‌كردن پێی‌
ئیدریس:  ده‌مه‌وێت یه‌كجار ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌م
مێركڵ: زۆر باشه‌ وه‌ره‌ بۆ ئێره‌