ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له كۆنگره‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا كه له شاری هایدلبێرگ سازكرا، داواكاریی منداڵێكی په‌نابه‌ری ئه‌فغانی، جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌و منداڵه كه به ئیدریس خۆی ده‌ناسێنێت و له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوه، داوا له ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌كات، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌ویش له شوێنی قسه‌كردنی دێته خواره‌وه‌و داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات.
ئیدریس: زۆر سوپاس به‌ڕێز مێركڵ زۆر خۆشحاڵم
مێركڵ؛ ده‌تویست بڵێیت زۆر خۆشحاڵیت؟
ئیدریس : به‌ڵێ
مێركڵ: به راستی باش فێری ئه‌ڵمانی بویت؟
ئیدریس: به‌ڵێ
مێركڵ: هه‌ندێكجار به ئه‌ڵمانیی قسه‌ده‌كه‌یت؟
ئیدریس: ته‌نها له‌گه‌ڵ باوكمدا قسه‌ی پێده‌كه‌م
مێركڵ: ته‌نیا له‌گه‌ڵ باوكتدا به ئه‌ڵمانی قسه ده‌كه‌یت، ئه‌وه زۆر باشه، دایكت لێره‌یه؟
ئیدریس: نه‌خێر
مێركڵ: به‌رده‌وام به له قسه‌كردن پێی
ئیدریس: ده‌مه‌وێت یه‌كجار ته‌وقه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌م
مێركڵ: زۆر باشه وه‌ره بۆ ئێره
٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ٢٠:٣٠
News ID: 795079
ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له كۆنگره‌یه‌كی حزبه‌كه‌یدا كه له شاری هایدلبێرگ سازكرا، داواكاریی منداڵێكی په‌نابه‌ری ئه‌فغانی، جێبه‌جێ ده‌كات.