سوپای ئیسرائیل 4 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
فڕۆكه‌یه‌كی سوپای ئیسرائیل، ئۆتۆمۆبێلێكی چه‌كدارانی داعش له به‌رزاییه‌كانی جۆلان بۆردومان ده‌كات و چوار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه ده‌كوژێت.
كۆلۆنێل پیته‌ر لیرنه‌ر، له سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان له هێزێكی سوپا كردوه له ناوچه‌ی جۆلان، دواتر له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپاوه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، وتیشی: له سنوری سوریاوه به ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانیان ته‌قه كراوه و دواتریش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌یان بۆردومان كردوه و چوار چه‌كداری داعشیان كوشتوه.
ڕوونیشی كرده‌وه: له هێرشی چه‌كدارانی داعشدا، سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتوه.
به‌رزاییه‌كانی جۆلان كه ده‌كه‌وێته سنوری سوریاوه، له ساڵی 1967ه‌وه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆنترۆڵ كراوه و تائێستاش جێی ناكۆكی هه‌ردوو حكومه‌تی دیمه‌شق‌و ئه‌لئه‌بیبه.
٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٩:٣٣
News ID: 794730
سوپای ئیسرائیل 4 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت