ماوه‌ی 3 ڕۆژه ئاگرێكی گه‌وره ناوچه‌كانی فەڵەستینی داگیر کراو ی گرتوه‌ته‌وه
ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاگرێكی به‌هێز ناوچه جیاوازه‌كانی فەڵەستینی داگیر کراو ی گرتوه‌ته‌وه‌و تائێستا زیاتر له 60 هه‌زار ماڵ چۆڵ كراون، فەڵەستینی داگیر کراو یش داوای هاوكاری له ئه‌مریكا ده‌كات.
ئاگره‌كه‌ی فەڵەستینی داگیر کراو كه سه‌ره‌تا له گوندی نه‌فیه شالۆم-ی نزیك قودس كه‌وته‌وه، ماوه‌ی سێ ڕۆژه به‌رده‌وامه‌و تائێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی وڵاتانی قوبروس، ڕوسیا، ئیتاڵیا، یۆنان و توركیا هاوكارن له كوژراندنه‌وه‌یدا.
به وته‌ی به‌رپرسانی فەڵەستینی داگیر کراو ، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه 60 هه‌زار ماڵ چۆڵ كراون و ده‌سه‌ڵاتدارانیش 600 به‌ندكراو و 150 پۆلیسیان له به‌ندینخانه‌كانی كه‌رمل و دامۆنی فەڵەستینی داگیر کراو گواستوه‌ته‌وه.
هاوكات بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی فەڵەستینی داگیر کراو داوای له ئه‌مریكا كردوه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی بۆ ڕه‌وانه بكات كه به سوپه‌ر تانكه‌ر ناسراوه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی فەڵەستینی داگیر کراو .
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی هه‌بووبێت له كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا، ئه‌وه كارێكی تیرۆریستییه و وه‌كو دۆسیه‌ی تیرۆر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
٢٥ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٩:٣٩
News ID: 794260
ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاگرێكی به‌هێز ناوچه جیاوازه‌كانی فەڵەستینی داگیر کراو ی گرتوه‌ته‌وه‌و تائێستا زیاتر له 60 هه‌زار ماڵ چۆڵ كراون
ره ناوچه‌كانی ئیسرائیلی گرتوه‌ته‌وه - See more at: http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=91210&LinkID=4&video=False#sthash.Ys4gHo4N.dpuf