١٠ تشرینی دووەم ٢٠١٦ - ١٥:١٥
دان نانی پنتاگۆن بە کوشت و بڕی خەڵکی سڤیل لە سووریاو عێراق

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا( پنتاگۆن) دانی نا بە ئەنجام دانی هێرشی دڵتەزێنی دژی خەڵکی سڤیل لە سووریاو عێراق دا.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا( پنتاگۆن) دانی نا بە ئەنجام دانی هێرشی دڵتەزێنی دژی خەڵکی سڤیل لە سووریاو عێراق دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمەی ئیرنا،( پنتاگۆن) وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە بیستەمی نوامبەری ساڵی 2015 لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دەیرئەلزووری سووریا پێنج کەسی سڤیل و لە مارسی هەر ئەو ساڵەش دا لە شاڵاوی سەر ناوچەیەکی نزیک شاری موسڵ لە عێراق دە کەسی سڤیل کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ، قەڵاچۆی 119 کەسی سڤیل و بیندار بوونی 37 کەسی دیکەشی لە عێراق و سووریا لە ڕەوتی هێرشەکانی لە ساڵی 2014  پشتڕاست کردووەتەوە.

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی ژمارەی کوژراوە سڤیلەکان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریای لە ساڵی 2014  ، 300 کەس ڕاگەیاندووە.

ڕێکخراوەی نادەوڵەتیی ( ئیروارێز)یش کە بنکەکەی لە لەندەن دایە ، ژمارەی قوربانیانی شاڵاوی هاوپەیمانانی بەناو دژی داعشی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە عێراق و سوریا هەرلە سەرەتای دەستپێکی ئەم شاڵاوانەوە، هەزارو 787 کەس ڕاگەیاندووە.

شاڵاوەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش بەبێ مۆڵەتی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەنجامی گرتووە.
......
300