١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٤٤
دی میستورا : ڕوداوەکانی موسڵ نابێ حەڵەبمان لە بیر بەرنەوە

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی کە ئەگەر ڕوداوی موسڵ ببێتە هۆی ئەوە کە ئێمە حەڵەب لەبیر بکەین، مێژوو ئێمە دادگەیی دەکات.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" بە گیڕانەوە لە ئەلمەیادین ، ستیفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاروباری سووریا وتی: ڕوداوی موسڵ نابێ ببێتە هۆی ئەوە کە ئێمە حەڵەب لە بیر بەرێنەوە چونکە ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمە بێت مێژوو دادگاییمان دەکات. ئەو دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا لە لۆکزامبۆرگ وێرای وشداری دان لەبارەی شوێنهاتەکانی لەبەرچاونەگرتنی حەڵەب وتی:لەئێستاکەوە هەتا مانگی نوامبەری داهاتوو ئەگەر نەتوانین بەڕیگەچارەیەک لەبارەی حەڵەب بگەین ، ئیتر حەڵەبێک لەئارادانابێت.

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پێشکەوتن لە وتووێژەکانی لۆزان ولەندەن لەبارەی سووریاهەواڵی دا ووتی: لە لۆزان بڕیک پێشکەوتن بەدەس هاتووە و لەلەندەنیش وتووێژی گرینگ هاتووەتە ئاراوە. دیمیستورا جەختی کرد کە وتووێژەکانی نێوان ئەمریکاوڕوسیا لە سەرەتیەکانی ئێمەیە ، بەڵام هەرچەشنە وتووێژێک لەبارەی سووریا هاوکات لەگەڵ درێژەی بۆمبارانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب بی مانایە.

ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ساعەت هەشتی بەیانی هەتا چواری پاش نێوەڕۆ  لە حەڵەب ئاگر بەس دادەمەزرێت. ڕوسیا ئەم ئاگر بەسەی لەبەر هۆ وهەگەری ئینسانی ڕاگەیاندووە ولەماوەی ئەم رۆژانە بە ئەندامانی چەکدار ئیزنی داوە کە لە دوو تێپەڕگە ی ئەم شارە بچنە دەرێ. رێکخراوی نەتەوەکان لەم کردەوەیەی ڕوسیا پێشوازی کرد بەڵام ئەم ماوەیەی بۆ ناردنی یارمەتیەکانی ئینسانی بۆ حەڵەب بە ئەندازە نەزایێوە. ...

کۆتایی کورتە نامە/310