١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٣٤
زەریف: یەکێتی ئوروپا لەمەڕهاوکاری لەگەڵ ئێراندا، نابێ بکەوێتە بن کارتێکەریی کردەی دەسەڵاتەکانی دیکە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ کۆمیسیۆنەری سەنعەت و کارئافرێنی یەکێتی ئوروپا وتی کەنابێ کردەی وڵاتان و دەسەڵاتەکانی دیکە کاربکاتە سەر یەکێتی ئوروپا لەمەڕ پرسی هاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ خانم ئێلیزابیتا بین کوفسکا کۆمیسیۆنەری پیشەسازی وکارئافرێنی یەکێتی ئوروپایی کە لەئێرانە، دیدار و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای ئاماژە بەبوارە جۆراوجۆرەکان کە لەبەردەم دایە بۆ هاوکاری نێوان کەرتە تایبەتی و حکومەتییەکانی ئێران و یەکێتی ئوروپا، پێی داگرت؛ پێویستە گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندیی نێوان دوولایەن چارەسەر بکرێ و دەوری یەکێتی ئوروپا لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە کەشی دوای نەمانی بایکۆتەکان، زۆر گرینگە.

ناوبراو وتی: یەکێتی ئوروپا نابێ کردەی وڵاتان و دەسەڵاتەکانی دیکە کاربکاتە سەری لەمەڕ هاوکاری کردنی لەگەڵ ئێراندا.

خانم ئێلیزابێتا بین کوفسکا کۆمیسیۆنەری پیشەسازی و کارئافرێنی یەکێتی ئوروپاش لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی ئەو یەکێتییە لەگەڵ ئێران لەبواری جیاجیادا.

ناوبراو بەئاماژە بەچوونەسەری ئاستی هۆگریی شارومەندانی ئوروپایی بۆ سەفەر کردنە ئێران، گەشتیاری بە یەکێک لە بوارە شیاوەکانی هاوکاری نێوان ئێران وئەو یەکێتییە ناوبرد.

ناوبراو هەروەها وتی: هاوبەشی و ئاسۆی درێژماوە لەهاوکاری کردن لەگەڵ ئێراندا، پێوشوێن دەگرین و لەسەر ئەو ڕایەین کە بوارەکانی هاتنەدی ئەو هاوبەشییە هەرچی خێراتر خۆش بکرێ....

کۆتایی کورتە نامە/310