به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :" " کازم جەلالی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران رۆژی سێ شەممە لە سی وشەشەمین جڤینی لێژنەی بەرێوەبەرایەتی یەکیەتی پەرلەمانەکانی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئانکارا وتی: بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت دراوسێیکان سەرەتی سەرەکی سیاسەتی دەرەکی ئێرانە.
ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ڕای ئەمەیە کە چارەسەرکرانی ئاشتیانەی ناکۆکیەکان وخراپ لێک گەیشتنەکانیش بە گشتیی لەڕەوشە دێپلۆماتیکەکا ن وئەنجامدانی وتووێژەکان کاریگەرە. جەلالی هەروەها بە وەبیر هێنانەوەی چالاکی تاقمە ترۆریستەکان لە ناوچەدا وتیشی: چالاکی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکان وتوندڕەوی خوازی لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەتەنیا هەڕەشەیەکی جیدی بۆسەر پاوەجیی وئەمنیەتی وڵاتانی ناوچەیە ، بەڵکۆ کێشەیەکیشە بۆ گشت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی شەورای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە جم وجووڵی داعش لە عێراقو سووریا یش پیداگری کرد : هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەرکیانە پشتیوانی بکەن لە دەوڵەتی عێراق وسوریا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٣١
News ID: 786438
ئەندامی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ، سیاسەتی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ئێرانی ڕوون وشەفاف ولە پێناوی یەکیەتی ویەکگرتوویی ئیسلامی زانی.