بەپێی ڕاپورتی کەناڵی هەواڵی مەیادین: ئیسماعیل وەلەدشێخ ئەحمەد نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئەم کەناڵە وتی : دوای دیدار لەگەڵ شاندی سەنعا لە عومان لەگەڵ ئاگربەسی حەفتا و دوو ساعەتە ڕەزامەندیان کرد .
ناوبراو وتیشی کە لەم دیدارە هەروەها بە چالاک کردنی لیژنەکانی چاودێر بەسەر ئاگربەس بۆ دەستەبەرکردنی ڕەزامەندی لەسەر کراوە .
وەلەد شێخ ڕۆژی ڕاردوو گەیشتە عومان و ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی سەنعا دیداری کرد و بڕیار ئەمشەویش چەند دیداری دیکەشی هەبێت .
ناوبراو بە پێشنیارێک بۆ چارەسەرکردنی پرسی یەمەن سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانی گەیشتوەتە مەسقەتی پێتەختی عومان .
نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروبار یەمەن بەرلەمە ڕۆژی یەکشەممە جارێکی تر پێداگری کرد کە دەسڕاگەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی تۆکمەوتەواو، تەنیا بە دوورکەوتنەوە لە کێشە و ناکۆکییەکان لەم وڵاتە دەستەبەر دەکرێت.
شێخ ئەحمەد وەلید وتیشی: ئەگەرچی وتووێژەکانی کوێت ڕێککەوتنی لێ نەکەوتوەتەوە بەڵام ئەنجامی گرینگ و کاریگەری هەبووە....
کۆتایی کورتە نامە/310
٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٣٢
News ID: 783870
نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ شاندی سەنعا لەو وڵاتە ڕایگەیاند : ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاگربەستێکی 72 کاتژمێری لەو وڵاتە .