به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :مێدیا سووریاییەکان ڕۆژی چوارشەمە ڕایانگەیاند یەکەکانی ئەرتەشی سوریا جێگیر لە میحوەری ئەلدیرخبیە لە ڕیفی دیمەشق لە گەڵ گرووپێک لە تێرۆریستان کە بە نیازی دزە کردن بۆ ناو یەکێک لە بنکەکانی ئەرتەشیان هەبوو تێکهەڵچوون کە بە هۆیەوە زیاتر لە 30 تێرۆریست کوژران و کەرەستەی سەربازی ئەوان تێک ڕووخا .
یەکەکانی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە درێژەی پێشڕەوی لە میحوەری ئەلڕیرخبیە توانیان هەشت کۆگەی نیشتەجێ بوون لە باشووی ڕۆژئاوای تەپۆڵکەی ئەبوو سیە لە خان ئەلشەیخ پاکتاو بکەنەوە .
ئەرتەشی سووریا لە شەمەی ڕابردووەوە بە پشتیوانی هێزەکانی بەرگری جەماوەری ئوپراسیونێکی گەورەیان بۆ لەناو بردنی تێرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ناوچەی خان ئەلشێخ دەس پێیکرد کە تا ئێستا دەیان مەزرا و ناوچەی ئاوادانیان پاکتاو کردووەتەوە .
لە پارێزگای حەما لە ڕۆژئاوای سووریاش ئەرتەش و هێزە کانی بەرگری جەماوەری پەلاماری تێرۆریستان بە رەو گوندەکانی ئەبوو عوبەیدە و تەل مەلەح لە ب اکوری حەمایان بەرپەرچ دایەوە کە ب ە هۆِەوە 48 تێرۆریست کوژران و ژومارێک لەوانیش بریندار بوون...
کۆتایی کورتە نامە/310