به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە مانۆڕی سوپای عەرەبستان ڕایگەیاند، ئەو مانۆڕە نموونەی دیاریکراوی ئاژاوەگێڕی و لاوازکردنی ئاسایشی پاوەجێ لە کەنداوی فارسە.
لە بەیاننامەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، تێپەڕینی هیچکام لە گەمی و کەشتییە سەربازییەکانی بەشدار لە مانۆڕی ڕاگەیێندراوی عەرەبستان لە ئاوەکانی سەرزەوینی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕەوا نییەو بێتوو لادان بکرێ شوێنهات گەلی جێی نیگەرانی لێ دەکەوێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە، هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ دابین کردنی ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز لەئامادەیی تەواودایە وهەرچەشنە جوڵە، هەوڵدان و کردەیەک بۆ تێکدانی هێمنی وئاسایشی کەنداوی فارس وگەرووی هۆرمۆز و دەریای عوممان دەسبەجێ بەرپەرچ دەدرێتەوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٤٦
News ID: 783609
هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران وشداریی دا بەو کەشتیانەی لە مانۆڕی ڕاگەیێندراوی عەرەبستان لە کەنداوی فارس بەشدارن، لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران نزیک نەبنەوە.