٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٦:٠٩
چاوپێکەوتنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید لەگەڵ زەریف

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرسی فەلەستین، دەوری تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە ، جێ بەجێ کرانی بەرجام، پێوەندی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا دیدار و وتووێژی کرد .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :کارل بیلدت  سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی سوید  کە هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا لە تاران دایە، سەرلەبەیانی ئەمڕو دووشەممە لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوە سەبارەت بە گرینگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی سوریا و یارمەتیدان بۆ گەیاندنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە ، ئاگربەس  و کۆتایی دان بە تێکهەڵچوونەکان لەم وڵاتە بیروڕایان گۆڕیەوە .

کارل بیلدت  بەرلەمەش  وەک وەزیری دەرەوەی سوید بەشێوەی ڕەسمی سەردانی ئێرانی کرد بوو .....

کۆتایی کورتە نامە/310