٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٠٩
ئەگەری تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی سەر بازیی لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە سەر سووریا

کارناسێکی پرسە سیاسییەکان وتی ، درانی چەک و کەرەستەی جەنگی دژە ئاسمانی بە تیرۆریستان لە سووریا دەتوانێ بببێتە هۆی ئەوەی تێکهەڵچوونی سەربازیی ڕاستەوخۆ لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بێتە پێش.

"جەیمز جاتراس" شرۆڤەکار و کارناسی سیاسی لە ئەمریکاوە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی پرێس تی ڤی؛ ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە داکۆکی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن، بە نیازن چەک و کەرەستەی جەنگیی پێشکەوتوو لەوان مووشەکی دژە ئاسمانیی شانهاوێژ بخەنە بەردەستی ئەم گرووپانە.
بە قسەی جاتراس؛ ئەوە کردەویەکی یەکجار پڕمەترسییە و قەیرانی سووریا دەباتە نێو قۆناغێکی نوێوە.
ئەم شڕۆڤەکارە ئەمریکاییە ئاماژەی دایە ئەوەش کە گرووپەکانی پشتیوانی لێکراو لە لایەن ئەمریکا، عەرەبستان، قەتەر و تورکیا هەموو تیرۆریستین و بە ئاشکرا لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەی وەک بەرەی نوسرە، فەتحوشام، سوپای ئازادی ئەدلەب و ئەحراروشام هاریکاری دەکەن....

کۆتایی کورتە نامە/310