٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٣٠
ڕەهەندی نوێی تاوانکارییەکانی ئالی سعود و کەمتەرخەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان

ڕاپۆرتە نوێکان نیشان دەدەن کە عەرەبستان هەروا لە فۆسفۆری سپی بە دژی خەڵکی سیڤیلی یەمەن کەڵک وەردەگرێ.

واشنگتۆن پۆست ئەم دواییە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بەمەی کە عەرەبستانی سعودی هەروەک ڕابردوو لە ماددەیەکی شیمیایی پڕمەترسی  بە ناوی فوسفوری سپی لەشەڕی یەمەن  کەڵک وەردەگرێ  کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە  بەردەستی .

مارک هیزنای بەڕێوەبەری بەشی چەکەمەنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیش  بە پێی وێنەگەلێک لەشەڕی یەمەن،  وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەم وێنەگەلە،  کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە فوسفوری سپی  لەپەلامار بۆسەر ناچەکانی ئاوەدانی یەمەنی  بە نیشانەی ئاشکرای تاوانکاری جەنگی  و هۆی نیگەرانی دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی وەسف کرد .

سەرباری ئاشکرا بوونی تاوانکارییەکانی عەرەبستان، ڕێکخراوی نەتەوەکان لە درێژەی کەمتەرخەمییەکانی خۆی بەرامبەر عەرەبستان جارێکی تر ناڕەزایەتی دەربڕیوە بەرامبەر بە  لێکۆڵینەوەکردن لەسەر تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن .

لەم بوارەدا ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لەگەڵ  دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بە بنپێکردنی مافی مرۆڤ و تاوانکارییەکانی عەرەبستان لە یەمەن نەیارەتی دەربڕیوە.

هەرلەم حاڵەدا ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەوڵێکی فریودەرانەدا بەمەبەستی کەم بایخ  نیشاندانی پێ وشوێن گرتنی تاوانکارییەکانی عەرەبستان و بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتی لە تاوانکار بوونی ئالی سعود، پێکهاتنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نیشتمانی بەمەبەستی لێکدانەوەی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن هەموو لایەنەکانی تێکەڵچوونەکە سەبارەت بە کوشتاری کەسانی سیڤیل و پەلاماربۆسەر نەخۆشخانەکان لە یەمەنی داوا کرد .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هەوڵەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان هیوای چالاکان لە بواری مافی مرۆڤی لە بەین دەبات ، ئەوان هاوڕێ لەگەڵ  زەید رەعد بن حسێن  کومەیسەری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان  داوای ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆیان کرد بوو سەبارەت بە پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانی سعودی بە دژی یەمەن .

وادیارە کەمتەرخەمی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرامبەر ڕژێمی ئالی سعود کۆتایی بۆ نییە و هەوڵی ماوەیەک لەمەوبەری ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە سڕینەوەی ناوی عەرەبستان لە لیستی بنپێکەرانی مافی مرۆڤی منداڵان شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی  لە دەوری ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە پڕکێشییەکانی ئالی سعود و درێژەپێدان بە تاوانکارییەکانی بە دواوە بووە .

کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە چەکی قەدەغە لە شەری یەمەن لەبەر ئەوەی قەرەبووی ناکامییەکانی بکات  لە گەیشتن بە ئامانجەکانی  لە شەری دژ بە یەمەن،  ئەوپەڕی بێ توانایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پێشگیری کردن لە بەکارگرتنی وەها چەکگەلێکی سەلماند و هەر ئەم داماویەش لەگەڵ کشانەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەرامبەر عەرەبستان پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە .

بە سەرنج دان بە کارنامەی ڕەشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دوور لە چاوەڕوانی نەبوو ، ئەم دامەزراوە بە ناو  پارێزەرەی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی لە ئەنجام دانی ئەرکەکانی  لەجیاتی ئەوەی لای خەڵکی یەمەن بگرێ  لەبەر کارتێکەریی لای سعودییەکان هەڵوێستەکەی بگۆڕێ و  هاوڕێتی بکات لەگەڵ دەستدرێژی و تاوانکارییەکانی ئالی سعود  .

لە وەها  ڕەوشێکی ژەهراوی دا بوو کە بان کی مون سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوای ئەوەی ڕایگەیاند هاوپەیمانی سەربازیی ژێرچاودەدێری عەرەبستان لە یەمەن لە لیستی ڕەشی بکوژانی منداڵان دایە ،  دوابەدوای ناڕەزایەتی عەرەبستانی سعودی ناچار کرا بە گۆڕینێکی ئاشکرا ڕابگەیەنێ  ناوی هاوپەیمانی عەرەبستان بەشێوەی کاتی و بۆ ئەوەی ئەم پرسە لێک بدرێتەوە  لە لیستی ڕەشی  بکوژانی سەدان منداڵی یەمەنی  لابردووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە کەسانی سیڤیل لەوان ئافرەتان، منداڵان و پیاوان، هەروەک هەمیشە قوربانیانی سەرەکی تاوانکارییە دڕندانەکەی ئالی سعود بەدژی یەمەنن.

بەم حاڵە  دامەزراوەکانی جۆربەجۆری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وان ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە کە بەرپرسایەتی پاراستنی  ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییان بە پێی  جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئەستۆدایە، هیچ هەوڵێکی بۆ وەستانی تاوانکارییەکانی ئالی سعود  ئەنجام نەداوە بۆ ئەوەی خۆیشی لەم تاوانکارییە شەریک بێت.....

کۆتایی کورتە نامە/310