٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٢١
وشداریی ڕووسیا بە واشنگتۆن لەمەڕ هێرشی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆسەر سووریا

دوابەدوای هەڕەشەو گوڕەشەی بەرپرسانی ئەمریکی بەگرتنەبەری بژارەگەلی دیکە لە تەعامول لەگەڵ قەیرانی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداریی دا کە هەرچەشنە هێرشێکی سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆسەر سووریا ، شوێنهاتی نالەباری بەدواوە دەبێ بۆ گشت خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە، هەرچەشنە هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆسەر دەمشق یان سووریا لەلایەن ئەمریکاوە ، شوێنهاتگەلی سامناکی لەگشت خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لێ دەکەوێتەوە.

لەم دواییەدا، ژمارێک بەرپرسی ئەمریکی بۆ وێنە، جان کەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیتر دانوستانە سیاسییەکان لەگەڵ ڕووسیا ، سوود وکەڵکی پێویستیان نییە ، گوتبوویان کە کۆشکی سپی خەریکی لێکدانەوەی گەڵاڵەیەکی دیکەیە سەبارەت بە چارەسەریی قەیرانی سووریا، کە کارناسان دەڵێن، مەبەستی ئەوان ، دەستتێوەردانی سەربازی سنووردار بەڵام ڕاستەوخۆ لە سووریایە....

کۆتایی کورتە نامە/310