بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئوردوی سەحەر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هیندستان و پاکستان دەبێ لەو چەشنە هەڵس و کەوتانەی کە دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاسایش و هێوری دووری بکەن چون تیرۆریستان لە ناکۆکی نێوان پاکستان و هیندستان قازانج دەکەن و ئەمەش بە زیانی ناوچەیە .
وەزارەتی دەرەوەی چینیش داوای لە هیندستان و پاکستان کرد کە پرسی کەشمیر و ناکۆکییەکانی خۆی بە وتووێژەوە چارەسەر بکات و چین ڕەوشی ئێستا لێک دەداتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی نیگەرانی خۆی لە تێکهەڵچوون لە نێو هێڵی نێوان هیندستان و پاکستان وتی کە هیندستان و پاکستان دەبێ ناکۆکییەکانی نێوانیان لە ڕێگەی وتووێژ و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکەن و ڕوسیا چاوەڕوان دەکات کە پاکستان بە دژی تیرۆریزم هەوڵی کاریگەر بدات ....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٠:٢٩
News ID: 782541
ئێران، چین و ڕوسیا داوایان لە هیندستان و پاکستان کرد لەڕێگەی وتووێژەوە پرس و گرفتەکانیان چارەسەر بکەن.