به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مەیادین، لەبەر هاوێژرانی چەند گوللەهاوەن لەلایەن ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بۆسەر گەڕەکە جۆربەجۆرەکانی شاری حەڵەب، بیست شارومەندی سوری شەهید و لانیکەم شەست کەسی دیکەش بریندار بوون.
تاقمە چەکدارەکانی سوری لەم پەلامارانە دا ، ناوچەکانی شارنشینی حەڵەبیان بە توندی داوەتە بەر پەلاماری بەهاوەنی خۆیان کە بووە هۆی شەهید بوونی بیست شارومەندی سوری و بە سەرنج دان بە شپرزەبوونی حاڵی برینداران کە هەندێ سەرچاوە تەنانەت هەشتا کەسیان ڕاگەیاندووە، ئەگەری پەرەسەندنی ئاماری شەهیدان لە ئارادایە.
شیاوی باسە کە شاری حەڵەب کە یەکێک لە شارەکانی ستراتژیکی سوریا دێتە ئەژمار زۆرتر لە دوو حەوتەیە کە لەلایەن هێزی سوپای سوریاوهاوپەیمانەکانی گەمارۆ دراوە و
ئازاد کرانی بە تەواوەتی ئەم شارە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی تیرۆریستانی چەکداری سوری .....
کۆتایی کورتە نامە/310