به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : سەردار سەرتیپ حسێن ئەشتەری فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی ئێران بەرلە خوتبەکانی نوێزی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران پێداگری کرد : ئەگەر تاقمەکانی تەکفیری، دژە شۆڕش،سەلەفی، شەڕاشوەکان، باندەکان و تۆڕەکانی ماددەی هۆشبەر بۆسنوورەکانی ئێران دزە بکەن ، هێزی ئینتزامی بەرەنگاریان دەبنەوە.
سەردار ئەشتەری بە ئاماژەدان بە هەبوونی هەشت هەزار و حەوتسەد کیلومەتر سنووری ئێران وتیشی : ئەمڕۆ بە ڕێنوێنییەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی وشیاری خەڵک ، هەماهەنگی بێ وێنە لە نێوان دەزگەکانی ئاسایشی، نیزامی، ئینتیزامی و قەزایی، ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا هەیە .....
کۆتایی کورتە نامە/310
١ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٨:٣٤
News ID: 782499
فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەم هێزە لە چوارچێوەی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تاقمی تیرۆریستیی و تەکفیری لە سنوورەکانی ئێران بەشێوەیەکی هێزمەندانە ئامادەن.