به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :محەممەد بن نایف ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە پاش گەیشتنی بە ئانکارا لەگەڵ بنعەلی یەڵدریم سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە پشتی دەرکەی داخراودا کە کۆشکی چانکایا سەبارەت بە پرس و بابەتە ناوچەییەکان وتووێژی کرد.
تائێستا وردیاتێکی زیاتر سەبارەت بە تەوەرەی وتووێژەکانی نێوان ئەو دوولایەنە لەم دیدارەدا بڵاو نەبۆتەوە.
محەممەدبن نایف ئەمڕۆ(هەینی) یش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئوردوغانی سەرۆک سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار و وتووێژ دەکات.
شایانی باسە شالیاری عەرەبستان و ئەردوغان ئەمدواییە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکیش لە دانیشتنێکدا ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان و هەروەها باروودۆخی سووریایان خستە بەر باس و لێکدانەوە و دوو لایەن جەختیان کرد لە سەر پێویستیی هاریکاریی ئەمنی و ئاسایشی لە نێوان دوو وڵاتدا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٣٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٣٠
News ID: 782349
شالیار و وەزیری ناوخۆی عەرەبستان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا سەردانی ئانکاری پێتەختی ئەم وڵاتەی کرد.