٢٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٣٠
زەنگەنە: ئۆپێک لە کۆبوونەوەی جەزیرەدا بڕیارێکی زۆر شازی دا

وەزیری نەوتی ئێران بە دەربڕینی خۆشحاڵی بەرامبەر بە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئۆپێک لە ئەلجەزایر وتی: ڕۆژی چوارشەممە بڕیارێکی زۆر شاز لە ئۆپێک درا.

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بیژەن زەنگەنە ڕۆژی چوارشەممە پاش پتر لە ٢٤ سەعات بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت (ئۆپێک) لە ئەلجەزایر وتی: ئۆپێک پاش دوو ساڵ و نیو، لە سەر بەڕێوەبەرایەتیی بازاڕ گەیشتە کۆدەنگی.

ناوبراو وتیشی: وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بڕیاریان دا بە پێشنیاری دەبیرخانەی ئۆپێک، بەرهەمی ئەم ڕێکخراوەیە تا بانترین ئاستی بەرهەم هێنان واتە ٣٢/٥ ملوێن بەرمیل لە ڕۆژ دیاری بکەن کە ئەو ڕێژەیە دەبێ لە نێو ئەندامانی ئۆپێکدا دابەش بکرێ.

وەزیری نەوتی ئێران لە درێژەدا وتی: ئۆپێک بڕیاری دا لێژنەیەکی پسپۆڕیی پێکهاتوو لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە پێک بێنێ و ئەم لێژنەیە پێشنیاری خۆی سەبارەت بە ئاستی بەرهەم هێنانی وڵاتانی ئەندام، بۆ کۆبوونەوەی دواتری ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە ئاراستە بکات.

]زەنگەنە راشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئەم لێژنە پسپۆڕییە هەروەها درێژە دەدات بە راوێژکارییەکانی سەبارەت بە بەدیهێنانی پاوەجێی لە بازاری نەوتدا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی ئۆپێک نین.

وەزیری نەوتی ئێران سەبارەت بە هۆی درێژخایەن بوونی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی ئۆپێک لە ئەلجەزایر وتی: باس و بابەتی زۆر لەم کۆبوونەوەیە هاتۆتە ئاراوە و لە درێژەدا ، کۆبوونەوەی راوێژکاری" بوو بە کۆبوونەوەی نائاسایی و بڕیارەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بەهایەکی زیاتریان پەیدا کرد. 

شایانی باسە ئەم کۆبوونەوەی راوێژکاریی وەزیری نەوت و وزەی ئۆپێک ڕۆژی چوارشەممە دەسبەجێ پاش کۆتایی هاتنی پازدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی وزە (ئای ئی ئف) لە ئەلجەزیرەی پێتەختی ئەلجەزایر بەڕێوە چوو.....

کۆتایی کورتە نامە/310