به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"، حه‌یده‌ر عه‌بادی له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا ڕایگه‌یاند: "من له لێدوانه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌شداریی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ سه‌رم سووڕما چونکه تورکیا هیچ جۆره ڕۆڵێکی له‌م ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه نابێت."
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتیشی: "به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی که عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و هه‌موو وڵاتانی هاوکه‌وشه‌نی خۆی هه‌یه‌تی، داوا له ئه‌نقه‌ره ده‌که‌م ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوکاری بکات چونکه نامانه‌وێت گرژی و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته که له باکووری عێراق جێگیر بوونه ڕوو بدات."
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌گه‌ر تورکیا له په‌که‌که ده‌ترسێت، ده‌بێ بزانێت که خاکی عێراق شوێنێک بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته نییه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا که بڕیاره به‌مزووانه مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی به‌غدا بکات و له‌گه‌ڵ ناوبراو له‌باره‌ی پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئازادکردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش گفتوگۆ بکات.
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: هه‌رێمی کوردستان ویستی جیابوونه‌وه له عێراقی نییه چونکه کۆمه‌ڵگای جیهانی خوازیاری عێراقێکی یه‌کده‌نگ و یه‌کپارچه‌یه که‌واته ده‌بێ له سیاسه‌تێکی ڕوون و شه‌فاف له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی کوردستان په‌یڕه‌وی بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م داواکارییه‌ی بێته‌دی.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی پرسه ئابوورییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستی نیشاندانی شه‌فافییه‌ت له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دادپه‌روه‌ری و دابه‌ش کردنی داهاته‌کان و ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا هه‌ندێ هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی شه‌فافییه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له‌ئارادایه.....
کۆتایی کورتە نامە/310
تورکیا بزانێت که عێراق شوێنی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که نییه/ هه‌رێمی کوردستان نایه‌وێت له‌عێرای جیا بێته‌وه
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١١:٤٦
News ID: 782010
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که ده‌بێ تورکیا بزانێت خاکی عێراق شوێنێک بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که نییه و ئاماژه‌ی دا به سه‌فه‌ری به‌مزووانه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا وتی: هه‌رێمی کوردستان ویستی جیابوونه‌وه له عێراقی نییه.