بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ، ئەنجومەنی سەرۆک عەشیرەکانی ناوچەی کوردنشینی حەسەکە دوێنێ سێ شەممە بەهاوکاری پارتی شەعب و پارتی نیشتمانی کۆمەڵایەتی سووریا، کۆبوونەوەیەکیان بەئامانجی پێداگری لەسەر یەکپارچەیی خاک و نەیارەتی لەگەڵ دابەشکران و جێگیرکرانی سیستەمی فیدراڵی لەباکووری ئەو وڵاتە سازدا.
ئەنجومەنی سەرۆک عەشیرەکانی حەسەکەی سووریا لەبەیاننامەی کۆتایی ئەو دانیشتنەدا بەپێداگری لەسەر گوماناوی بوونی هەوڵدان بۆ جێگیرکرانی سیستەمی فیدراڵی لەباکووری سووریاو پەیوەندی گرتن و پەیڕەوی ئەنجامدەرانی لە ئەمریکا، ڕایانگەیاند؛ گەڵاڵەی فیدراڵی، داوایەکە بۆ پارچە پارچە کران و دابەشکران و بەگوێرەی بەرنامەڕێژییەکان و داکۆکییەکانی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لەپێناو دابەشکرانی سووریا و ئاژاوە خستنە نێو ڕۆڵەکانی وڵاتە.
ئەنجومەنی سەرۆک عەشیرەکانی ناوچەی کوردنشینی حەسەکە بە وشداریدان لەمەڕ مەترسییەکانی ئەو کردەیە، بۆ پێکەوەژیانی نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی وڵات ، داوای لەگشت نەتەوەی سووریا کرد، هۆشیار بن و نەیارەتی بکەن لەگەڵ ئەو کردەیەی بەدەر لەیاساو بەپێچەوانەی سەروەریی نیشتمانی.
ئامادەبووانی ئەو دانیشتنە، داوایان کرد لە پارت و لایەنە سیاسییەکان و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، پێش بگرن بەو کەسانەی دەیانەوێ سووریا بەرەو ئاراستەیەکی نادیار ببەن و نەیارەتی بکەن لەگەڵ هەرچەشنە داواکارییەک بۆ پارچەپارچەکرانی وڵات.
بە تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر قەیرانی سووریاو پاش شکستی زلهێزان و دەسەڵاتە جیهانییەکان لە ڕووخاندنی حکومەتی دەمشق، ئەو وڵاتانە لەهەوڵدان سووریا دابەش دابەش بکەن...
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٨ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٩:٣٨
News ID: 781980
ئەنجومەنی سەرۆک عەشیرەکانی حەسەکەی سووریا نەیارەتی کرد لەگەڵ هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ دابەشکران و یان دامەزرانی سیستەمی فیدراڵی لە باکووری سووریا.