به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حەنیفە حسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی روناهی(نزیک لە پەیەدە) ئامادەیی تەڤدەمی پیشاندا بۆ بەشداری کردن لە شەڕی رزگارکردنی شاری رەقە لە دەستی داعش.
تەڤدەم بۆ بەشداریکردنی لەشەڕی رزگارکردنی رەقە سێ مەرج دەخاتە بەردەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش کە یەکەمیان قبوڵکردنی فیدراڵی کوردستانی سووریایه.
تەڤدەم وەکوو رێکخراوێکی گهورهیه هەریەکە لە پارتی یەکێتی دیموکرات(پەیەدە) و یەپەگە و یەپەژە و رێکخراوی ژنان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نزیک لە پەیەدە لە خۆدەگرێت و ساڵی ۲۰۱۱ له قامیشڵۆ دامهزرا.
لهمبارهوه خهندان نووسی: ئهو سهرکردهیهی کوردی سووریا وتوویهتی " مەرجمان هەیە و یەکەمیان دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی واشنتۆن پڕۆژەی فیدراڵی کە لەلایەن بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک راگەیەنراوە قبووڵ بکات و ئێمە وەکوو ئیرادەی سیاسی بناسێت. "
ئهوهشی وتووه که "یەپەگە لەپێناو سەرخستنی پڕۆژەی سیاسی خۆی شەڕ دەکات و بەرنامە و پلان و پڕۆژەی هەیە و خەڵکی ئەوان لەپێناو ئەو ئامانجانە منداڵەکانیان دەنێرنە شەڕ."حەنیفە حسێن وتیشی:"مەرجی دووەممان بەشداربوونی ئێمەیە بە وەفدێک لە گفتوگۆکانی ژنێڤ و مەرجی سێیەمیش پڕچەککردنی یەپەگەو یەپەژەیە"....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٣١
News ID: 781810
تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی کوردستانی سووریا بۆ بەشداریکردن لە رزگارکردنی ڕەققە سێ مەرج دەخاتەبەردەم هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.