لەودە مڕکە دا پرسەکانی هاوپێوەند بە داهاتووی ئەمریکا، ئاسوودەیی، باج و پیتاک، دامەزران، سیاسەتی دەرەوەیی وئاسایش خرایە بەر باس.
لە بەشی یەکەمی ئەو دە مڕکە دا، دوو بەربژارەکە ، ڕوانگەو ڕەوت وهەڵوێستە ئابوورییەکانی خۆیانیان باس کردو لەهەمان کاتدا، ڕوانگە دراڤی وئابوورییەکانی لایەنی خەنیمیشیان دایەبەر ڕەخنەو گازندە.
بنەمای بەرنامەو پلانی ئابووریی هیلاری کلینتۆن داڕێژراوە لەسەر بنەماکانی ؛ بەرزکردنەوەی ئاستی باجدانی چینی دەوڵەمەند، سەرمایەنانەوە بۆ کاروباری ژێرخانی، کەرتەکانی تەکنۆلۆژیایی، کاسبی و کار و پیشەی بچووک، وزەی پاک و یەکسانبوونی مووچەی ژنان و پیاوان. لەحاڵێکدا کە بە پێچەوانەی ناوبراو، ترامپ لایەنگری کەمکرانی باج و پیتاک بەتایبەت بۆ چینی دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایەیە. ئامانجی ناوبراو ، هاندانی خاوەن سەرمایەکان بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لەناوخۆی ئەمریکا بەمەبەستی پەرەی کار و دامەزران و پێش گرتن بە سەرمایەگوزاری کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە دەرەوەی ئەو وڵاتەو پاراستنی کاروپیشەی ئەمریکییەکانە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە ناوبراو خوازیاری دانوستانی دووبارەیە لەسەر پرسی پەیمانە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا. پرسێکی گرینگی دیکەی ئەو دە مڕکە یە، پرسەکانی هاوپیوەند بە سیاسەتی دەرەوەیی و ئاسایشی ئەمریکا بوو کە ، بابەتی وەک؛ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەتایبەت داعش و هەروەها داهاتووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ناتۆی لەخۆ گرت. لەو بەشەش، هەڵوێستەکانی کلینتۆن و ترامپ بەتەواوەتی بەپێچەوانەی یەکتر بوو.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران، کلینتۆن بەرەڤانی لێکردو لەبارەیەوە ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی، ئەوە لەحاڵێکدا بوو کە ترامپ ئیدیعای کردبوو کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێرانی کردە دەسەڵاتێکی ئابووری.
لەبەرامبەردا کلینتۆن وتی کە ئەمریکا توانی بێ هاویشتنی تەنانەت گولـلەیەک و تەنیا لەڕێی سەپاندنی بایکۆتەکان، ئێران ناچار بە دانوستان لەبارەی کە بەپێچەوانەی ڕای کلینتۆن، ئێران بەجاران ڕایگەیاندبوو کە خوازیاری چارەسەریی سیاسی پرسی ناڤۆکییەو زەخت وگوشاری بایکۆت وگەمارۆی ڕۆژاواییەکان، هۆی ئامادەبوونی ئێران لەسەر مێزی دانوستانەکانیکۆهەنگاو - برجام-(بەرنامەی پرسە ناڤۆکییەکەی بکات. ئەوە لەکاتێکدایە تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) نەبووە. سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەتایبەت گرووپی ڕەشەکوژی داعشیش دوو بەربژارەکە، ڕوانگەگەلی تەواو بەپێچەوانەیان بوو. لەحاڵێکدا کە ترامپ سیاسەتەکانی حکومەتی دیموکراتی بە هۆکاری هاتنەدی داعش زانیوەەو پێی لەسەر ئەوە داگرت کە ئۆباما و کلینتۆن لە ئێراق ، بۆشایی دەسەڵاتیان هێنایەدی، کلینتۆن ڕەخنەی گرت لە هەڵوێستی ناڕوونی ترامپ لەمەڕ پرسی داعش و پێی داگرت؛ ترامپ بەردەوام باس لە بەرنامە نهێنییەکانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکا بەڵام ناوبراو هیچ پلان وبەرنامەیەکی لەدەستدا نییە لەوبارەوە. لەهەمان کاتدا، ترامپ بەڕەخنە گرتن لە سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەئاستی جیهانیدا کە حکومەتی جۆرج دەبلیۆ بوش و حکومەتی ئۆباما، پێوشوێنیان گرتووە، لەسەر ئەو بابەتە جەختی کرد کە ئەمریکا ناتوانێ دەوری پۆلیسی جیهان بگێڕێ. ترامپ وتی: پتر لە سەتا٧٠ی خەرج و بەرجی ناتۆ دەداو دەبێ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بوودجەی دابین کرانی ئاسایشی خۆیان بگرنە ئەستۆ. واپێ دەچێ کە لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەیی وئاسایشیش هیلاری کلینتۆن ، ڕەوتی ئێستای حکومەتی ئەمریکا هەڵبەت بە هێنانەدی هەندێ گۆڕان درێژە پێ بدات ، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئەگەر ترامپ ببێتە سەرۆک کۆمار و ڕوانگەکانی خۆی لەو دوو بوارەدا جێ بەجێ بکات، دەبێ چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی بەرچاو بین لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەیی وئاسایشیدا. ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتریش ترامپ پێی داگرتووە لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووسیاو هەروەها لەمەڕ پەیوەندییە بەرەڤانی وئاسایشییەکان لەگەڵ هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ وێنە، ناتۆ و عەرەبستان و هەروەها ڕەچاوکرانی سیاسەتێکی دژوارتر لەهەمبەر چیندا.
لەو ڕاپرسییەدا، هیلاری کلینتۆن بە دەس خستنی ٦٢ لەسەتای دەنگەکان لەهەمبەر ٢٧ لەسەتای دەنگەکانی دۆناڵد ترامپ وەک بەربژاری ببری ئەو دە مڕکە ڕاگەیێندرا....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١١
News ID: 781803
یەکەم دەمڕکەی هەڵبژاردن لەنێوان دۆناڵد ترامپ بەربژاری کۆماریخواز و هیلاری کلینتۆن بەربژاری دیموکراتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دووشەممە٢٦ی سیپتەمبەر لە زانکۆی هۆفسترای نیۆیۆرک بەڕێوە چوو.