به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :لە یەکەم بەشی مونازرەی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، هیلاری کلینتۆنی بەربژاری پارتی دیموکرات سەرمایەنانەوە لە داهاتوو و لە کاروباری ژێرخانی، بەشی تەکنۆلۆژیا و ئابوورییە بچووکەکان، وزەی پاکی لە بەرنامە سەرەکییەکانی خۆی هێناوەتە ئەژمار.ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە گرینگایەتی درانی موچەی یەکسان بە ژنان و پیاوان و وتی کە چینی دەوڵەمەند دەبێ خەرجی هەندێ یارمەتی بۆ وینە لە بواری ڕاهێنان دابین بکات. دۆناڵد ترامپی بەربژاری پارتی کۆماریخوازیش سەبارەت بە بەرنامەکانی خۆی بۆ بەرەو پێشەوە چوونی ئەمریکا وتی: دەبێ پێش بە هەڵاتنی کۆمپانییاکان لە ئەمریکا بگیردرێ.
دابەزینی ئاستی باج لە پێناو نانەوەی کارو پیشە و گەڕانەوەی کۆمپانییەکان و دانوستانی سەر لە نوێ سەبارەت بە گرێبەستە بازرگانییەکان لە پێشنیارەکانی ترامپ بۆ باشتر بوونی ڕەوشی ئابووری بوو. ناوبراو دانرانی باج لە سەر کەل و پەلی ئەمریکایی بەرهەمی دەرەوەی وڵاتی بە ڕێگایەک بۆ پێشگری بەم رەوشە زانی. ترامپ سیاسەتەکانی وزەی ئەمریکای بە ناسەرکەوتوو وەسف کرد.
جگە لەوە ترامپ مۆر کرانی نەفتا لە لایەن بیل کلینتۆن و ڕەزامەندیی هیلاری کلینتۆن بەرامبەر بە "تی تی پی"ی بە نیشانەی درۆزن بوونی کلینتۆن زانی.
ترامپ کە یەکسەر قسەکانی کلینتۆنی دەبڕی، ئەوی بە بێ بەرنامە ناو برد. کلینتۆنیش گەڵاڵەکەی ترامپ سەبارەت بە دابەزینی ئاستی باج بۆ باشتر بوونی ڕەوشی ئابووریی ئەمریکای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و وتی: گەڵاڵەی گەشانەوەی ئابووریی من دەبێتە هۆی بەدیهاتنی ١٠ ملوێن کار و پیشە لە ئەمریکادا لە کاتێکدا کە گەڵاڵەی دابەزاندنی باجی ترامپ دەبێتە هۆی تیاچوونی سێ ملوێن و پێنسەد دەرفەتی کار و پیشە.
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ بەڕێوە دەچێ.....
کۆتایی کورتە نامە/310
٢٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٢٩
News ID: 781705
یەکەم دەمڕکە ی "دۆناڵد ترامپ" و" هیلاری کلینتۆن"ی بەربژاری سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا سەر لە بەیانی سێشەممە بە کاتی تاران، لە زانکۆی هافسترای ئەیالەتی نیۆیۆرک دەست پێ بوو.