٢٤ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:١٨
زەریف : واشنتۆن کارێکی ئە وتۆی بۆ جێ بە جێ کرانی کۆ هەنگاو (برجام) ئەنجام نەداوە

محەممەد جەوادی زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وەکوو میوانی تایبەتی زانستگەی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا ، لە وتووێژێکدا ڕاشکاوانە سیاسەتەکانی ئەمریکا ی دایە بەر رەخنە وگازەندە.

تەوەرەی سەرەکی قسەکانی زەریف لەم جڤێنە دا کە رۆژی جومعە بە بەشداری کۆڕێک لە بلیمەتان، زانایان وکە سانی  خاوەن بیرو قەلەمی ئەمریکا بەڕێوە چوو ، دیاری کردنی روانگەکانی ئێران ونرخاندنی ئاکاری ئەمریکا دوای جێ بەجێ کرانی بەرجام بوو.

زەریف وتی: ئەگەر بمانهەوێ دادگەرانە قسە بکەین ئەمریکا جێ بەجێ کرانی بەشی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەتا ئەو جێگایەی هاوپێوەندە بە واژۆی بەڵگە وسەنەد لەلایەن سەرۆک کۆمار ووەزیری دەرەوە دەبێت ، ئەنجام داوە، بەڵام لەبارەی جێ بەجێ کرانی تۆکمە وتەواوی ئەم ڕێککەوتنە کارێکی زۆر ی ئەنجام نەداوە.

لە دەورانی بایکۆتەکانی نادادگەرانەی ئەمریکا لە دژی ئێران بانکە ئوروپائیەکانی لایەنی مامەڵە لەگەڵ ئێران   بەملیاران دوڵار جەریمە کراون. ئەم کردەوە واوە یاسائیانە و بەپێچەوانەی  ڕەوتی تیجارەتی ئازادی جیهانی بووە هەتا جۆرێک لە ترس وتۆقان لە بەردەوامی جەریمەکان بۆ بانکەکانی ئوروپایی بەدیی بێت.

ئێستاکە یش دوای تێپەڕینی هەشت مانگ لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بانکە سەرەکیەکانی ئوروپایی نایانهەوێ مامەلە لەگەڵ ئێران بکەن. ئەمریکا تەنانەت هەوڵی نەداوە لەم بوارەدا شەفاف سازی بکات کەئەمە نیشانەیەکە لە کارشکێنی.کۆنگرەی ئەمریکا یش بە پەسەند کراوەکانی خۆی جێ بەجێ کرانی بەرجامی دژوارتر  کردووە.

ئەمانە ڕاستی گەلیکن کە خەڵکی ئێران دەیانبینن، و،دەبێ بە نەتەوەی ئێران حەق بدرێت کە نەتەنیا سەبارەت بە دەوڵەتی ئەمریکا بێ متمانە بن بەڵکۆ سەبارەت بە ئە گە ری هەبوونی هەرچەشنە پێوەندیەک  لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکایش متمانەیان نەبێت.

زەریف لە بەشێکی تر لە قسەکانی دا لە زانستگەی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا بە ئاماژە دان بە مەسەلەی ئێران ترسێنی فکە هەروا لە ئەمریکا پێ وشوێن دەگیردرێت وتی: چەند مانگ لەمەوپێش دادگەیەک لە نێویۆرک یازدە ملیارد دوڵار ئێرانی بەبیانووی دەس تیدابوون لە کارەساتی یازدەی سێپتەمبەر جەریمە کرد.

لە حاڵێکدا لەکارەساتی یازدەی سێپتەمبەر تەنانەت یەک ئێرانیش دەستی نەبووە. لە کردەوەیەکی تر دا ، دیوانی باڵای ئەمریکا دوای ریککەوتنی بەرجام داوای کرد داواکاری پێداچوونەوە ی بانکی ناوەندی ئێران لەبارەی بڕیار ێک کەلەلایەن دادگەیەک لە نێویۆرک دەرکرابوو ڕەت کردەوەودە ستی بە سەر  نێزیک بە دوو ملیارد دولار لە دارایی یەکانی بانکی ناوەندی بە بیانووی مەسەلە وپرسە ترۆریستیەکان  داگرت.

ئەم ئاکار ورەفتارانە لەحاڵێکدا لە لایەن کاربەدەستانی ئە مریکا پاسا دەدرێتەوە کە کۆشکی سپی هەروا هەوڵ دەدات لەسەر کردە نە رێنی یە  سەلمێندراوە کانی دەوڵەتی عەرەبستانی سەعوودی کە ئەلقاعیدەو داعشی لەباری ماڵیەوە پشتیوانی کردووە سەرپوش دانێت و لە بارەی پشتیوانیە نهێنی وئاشکراکانی عەرەبستان لە ترۆریستەکان بێ دەنگە دەکات.

دەوڵەتی ئوباما تەنانەت پەسەنکراوی کۆنگرە لەبارەی سکاڵای بنەماڵەی قوربانیانی یازدەی سێپتەمبەر لە عەرەبستان ڤێتۆ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ساڵ پێش کاتێک کە قەیرانی ترۆریسم و توندئاژۆیی داعش هێشتا هەتا ئەم قۆناخە بەرەو پێش نەچووبوو ، پێویستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تەندئاژۆیی و تۆندڕەوی وترۆریسمی وەبیر هێنابووەوە ، چۆنکە دەیزانی کە درێژەی ئەم رەوتە هەموو لەگەڵ کێشەی ناپاوەجیی ڕووبە ڕوو دەکاتەوە.

بەڵام بانگە شەکارانی  جاڕدە ری بەرەنگار بوونەوەی ترۆرتەنیا لە بیری کەڵک وەرگرتنی سیاسی لە ترۆریسم بوون هەتا ئەو جێگایەی کە خۆیانیش تووشی ترۆریسم بوون وئەمرۆ ترۆریسم لە ئوروپا ، ئەفریقا، ئاسیا، ئەمریکا و هەموو جێگایەک پەرەی سەندووە و هەموو جیهانی تۆش کردووە. ئەمریکا بەم ئاکارانە پێشانی دا کە نەتەنیا لە جێ بەجێ کرانی بەرجام دا  ڕوون وشەفاف  نا جوولێتە وە  بەڵکۆ لەهەر پرس ومەسەلەیەکی تر وەکوو بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم ومافی مرۆڤ یش جیی متمانە نییە . ....

کۆتایی کورتە نامە/310